خوێندنەوەی یەكەم بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرا
کوردستان 12:13 AM - 2023-04-03
ئاژانسەكان
خوێندنەوەی یەكەم بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی 170 ئەندامی كۆبوونەوەی لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستپێكرد لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەكە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كرا.
لەوچوارچێوەیەشدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەندراوێكدا سەبارەت بە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەڵێت: "داوا دەكات پەرلەمانتاران و سەرجەم فراكسیۆنەكان لەهێزە سیاسی و سەربەخۆكان رۆلی خۆیان بگێرن كە هەڵەبجە بكرێتە 19 هەمین پارێزگای عیراقی فیدراڵ".
"یەكێتی ئەو هەوڵە پیرۆزە بە ئەركێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەی دەبینێت" مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وادەڵێت.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "موهسین مەندەلاوی سەرۆكایەتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات، چونكە سەرۆكی پەرلەمان مۆڵەتی وەرگرتووە".
"خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای پارێزگای هەڵەبجە كرا و فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داكۆكی تەواوی لە جێگیركردنی ئەو ماددانە كرد كە لەسوودی هەڵەبجە و بەپارێزگاكردنی دان" د. بڕیار وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

