کێشەکانی هەرێم و بەغدا پێویستیان بەچارەسەرە
ی ن ک 08:56 PM - 2023-03-30
فۆتۆ:دەرباز ستار
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی یۆنامی دەکات
رۆژی ٣٠/٣/٢٠٢٣ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کورستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی یونامی کە پێکهاتبوون لە موتسی مونیارادزی بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی لە یونامی ، لینارت نیکولای ، عەزیز بەرزنجی راوێژکارانی سیاسی لە نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان .
لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێکرا ، بەتایبەتی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا و ئەو کێشە هەڵواسراوانەی نێوان هەردوولا کە کاریگەری لەسەر رەوشی سیاسی و ئابوری و ئەمنی هەیە .
سەعدی ئەحمەد پیرە تەئکیدی کردەوە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خوازیاری چارەسەری هەموو کێشە و گرفتەکانە بە رێگەی گفتوگۆ و لەیەکتر گەیشتن کە دواجار بەسوود و بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەوێتەوە، وتیشی:یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زۆر دەمێک پێش بڕیارەکەی دادگای پاریس هەوڵی چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکانی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی لەنێوان هەولێر و بەغدا دەدا، لەسەردەمی کابینەکەی حکومەتی مالیکی و کابینەکانی دوای ئەویش .
هاوکات سوپاسی رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکانی کرد بەتایبەتی هەوڵەکانی خاتوو جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ، کە هەمیشە بە پەرۆشبووە بۆ چارەسەری ئاشتیانە و یاساییانەی کێشەکان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

