سەرۆک بافڵ بۆ سەید عەممار حەکیم: پشتیوانیتان لەیادناکەین
کوردستان 10:30 AM - 2023-03-30
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەید عەممار حەکیم
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە شاری بەغدا سەردانی سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی کرد.
لە سەردانەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسە و هاوخەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی سەید سادق ئەلحەکیم، کوڕی ئایەتوڵلای عوزما محەمەد باقر ئەلحەکیمی گەیاندە سەید عەمار حەکیم و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و رایگەیاند: دۆستایەتی لەمێژینەی سەرۆک مام جەلال و بنەماڵەی ئەلحەکیم بناغەیەکی قوڵ و لەمێژینەی هەیە و ئێمەش درێژەپێدەری دەبین.
وتیشی: پشتیوانی و رۆڵی جوامێرانەی ئێوە لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کورددا لەیاد ناکەین و بە چاوی رێزەوە لێی دەڕوانین.
هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەبارەی کێشەکانی هەرێم و عیراق کراو جەخت لە چارەسەرکردنیان و بەردەوامی دیالۆک و لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا کرایەوە لەپێناو هێنانەدی ئامانجە باڵاکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خەڵک و پشتگیریکردن لە بەرنامەی چاکسازی لە وڵاتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

