وەهاب هەڵەبجەیی:هەوڵەکان بۆ هاوکاری لێقەوماوانی رۆژئاوا دەخەینەگەڕ
کوردستان 11:00 PM - 2023-03-23
راگەیاندنی دژەتیرۆری کوردستان
سەردانی وەهاب هەڵەبجەیی و وەفدی یاوەری بۆ رۆژئاوا
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕۆژئاوای کوردستان پێشوازی لە وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆری کوردستان و وەفدی یاوەری کرد.
پاشان لە کۆبونەوەیەکدا پرسی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی تیرۆرستان تاوتوێکرا.
هاوکات هەر لە رۆژئاوای کوردستان ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی
دیموکرات (پەیەدە) پێشوازی لە وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری
گشتی دژەتیرۆری کوردستان و وەفدی یاوەری کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆکرا دەربارەی
پەیوەندییەکانی کورد لەسەر ئاستی کوردستان بە گشتی و بەتایبەت پەیوەندییەکانی
باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، جەختکرایەوە لەسەر زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ
ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە بومەلەرزەکەی رۆژی 06-02-2023 زیانیان پێگەیشت.
لای خۆشیەوە وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری
گشتیی دژەتیرۆر، بەڵێنیدا کە سەرجەم داواکارییەکان بگەیەنێتە بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، بەمەبەستی هاوکاریکردنی زیاتری زیانلێکەوتووانی
ڕۆژئاوا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

