فراکسیۆنی یەکێتی لەبەغدا یەکدەنگی کوردی دەوێت
کوردستان 03:32 PM - 2023-03-23
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەرلەمانی عیراق پشتیوانی ئەو بڕگانە دەکات کە لەپرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ ی عیراقدا تایبەت بە مافەکانی گەلی کورد هەیە و داواش دەکات فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبەغدا یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافانە.
لەوبارەیەوە د.بریار رەشید ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی بازرگانی لە پەرلەمانی عیراق بەسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:"رۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام دەدرێت، ئەگەر پرۆژە یاسای بوودجە بخرێتە ناو کارنامەی دانیشتنەکەوە وەک فراکسیۆنی یەکێتی دەنگ بە هەموو ئەو بڕگانە دەدەین کە لەبەرژەوەندی گەلی کوردە ،هاوکات هەوڵیشدەدەین لایەنەکانی دیکەش رازی بکەین تاکو دەنگی پێ بدەن".
" لای فراکسیۆنی یەکێتی گرنگە هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەپەرلەمانی عیراق یەکدەنگ بن، بۆ ئەوەی بتوانین ماف بۆ ئیستحقاقی گەلی خۆمان بەتایبەت لەپرۆژە یاسای بوودجەدا بەدەستبهێنین". د.بریار رەشید وایوت
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی پرۆژە یاسای بودجە کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە کورتهێنانی زۆر لە پرۆژە یاسای بوودجەدا هەیە، راپۆرتێک لەوبارەیەوە بخوێنەرەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

