به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆمار یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه
کوردستان 02:25 PM - 2023-03-16
PUKMEDIA
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆك كۆماری عیراق
ئه‌مڕۆ ١٦-٣-٢٠٢٣ له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونی د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق و كونسوڵ و باڵیۆزی وڵاتان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تی حزبی و حكومی له‌مه‌راسیمێكدا ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌رزراگیرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند:" "دڵخۆشم به‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌باره‌ی به‌پارێزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان شایه‌نی خزمه‌تی زیاترن، چونكه هه‌ڵه‌بجه بوو خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كوردی به‌جیهان ناساند ".
وتیشی:"هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان شایه‌نی خزمه‌تی زیاترن و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت درێخی ناكه‌ین و شانازییه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كاندا بووم له‌ساڵیادی كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕی وه‌ك كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فاداری له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه دانا و هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر تاجه‌گوڵینه‌ی كونسوڵ و باڵیۆزی وڵاتان و سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تی حزبی و حكومی له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان دانرا.
یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌كاتێكدایه، ئه‌مساڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه هه‌ڵه‌بجه ببێته 19 هه‌مین پارێزگای عیراق و له‌ئێستاشدا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌یشتوه‌ته په‌رله‌مانی عیراق هه‌وڵده‌درێت به‌زووترین كات بڕیاره‌كه بخرێته دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

