سەرۆک بافڵ: حکومەت کەمتەرخەم بووە بەرامبەر هەڵەبجە
کوردستان 12:18 PM - 2023-03-16
نەسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی
یادی کیمیابارانی هەڵەبجە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بەوەدەکات:"
حکومەت کەمتەرخەم بووە، بەڵام نابێت ئەم بێباکییە دەرهەق بەهەڵەبجەییەکان بەردەوام
بێت".
دەقی پەیامەکە...
دەبێت خزمەتكردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان لە دروشمەوە
بگۆڕدرێت بۆ كردار و خزمەتەكانمان بارتەقای سەروەری و قوربانیدانی خەڵكی خۆشەویستی
پارێزگاكە بێت.
دەزانین كەموكوڕی هەیە و لەبەرامبەر ئازار و پێویستییەكانی
چەندساڵەی شارەكەدا، حكومەت كەمتەرخەم بووە. بەڵام نابێت ئەم بێباكییە دەرحەق بە هەڵەبجەییەكان
بەردەوام هەبێت و دەبێت هەنگاوی جدی و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتی شارەكە بنرێت.
پەسەندكردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی
وەزیرانی عیراقەوە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو تاوەكو حكومەتی عیراق پابەندییە یاسایی
و دەستوورییەكان بەرامبەر شاری شەهیدان جێبەجێ بكات و قەرەبووی خەڵكی خۆشەویستی
شارەكە بكاتەوە.
دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و سەرجەم
شەهیدانی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

