شێخ جەعفەر:قەرەبووی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە بکرێتەوە
کوردستان 11:53 AM - 2023-03-16
ئەرشیف
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پەیامی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا.
دەقی پەیامەکە...
لە (٣٥)هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە دەکەینەوە، بە داخەوە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە (١٩٨٨/٣/١٦)دا شەهیدبوون و برینداربوونی هەزاران مرۆڤی بێتاوان لە گەنج و پیر و منداڵ، لەژێر دەسەڵاتێکی فاشیزمی دوور لە بەها مرۆڤایەتییەکان بە بەرچاوی هەموو جیهان هاتە ئەنجامدان.
جێگای دڵخۆشی هەموومانە کە یادکردنەوەی ئەمساڵ جیا لە ساڵانی ڕابردوو، مژدەیەکی خۆشی بۆ هەڵەبجەییەکان تێدایە، ئەویش بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، کە ڕێکارە فیدڕالییەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی لە سەر ئاستی عێراقی فیدڕاڵ تەواو کردوە و شاری هەڵەبجەی وەک (١٩)هەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان ناساندووە، ئیتر لێرەدا گرنگە ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە لەڕووی بنیادنانەوە وەکو شارێکی پێشکەوتوو لە بواری شارستانی و خزمەتگوزارییەوە بکەین بە هەوێنی ساڕێژبوونی ئازار و زامی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان، ئەرکی سەرشانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵە بە هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی هەرێم بە یاسا قەرەبووی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری شەهیدانی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری بکاتەوە، هەروەها لە ڕێگای پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کار بکرێت بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانی هەڵەبجە و پاکتاوی ڕەگەزی نەتەوەی کورد.
قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ئازار و مەینەتیەکانی خەڵکی کوردستانە، با هەموومان بە تێکڕای بیروڕا جیاوازەکانەوە بەرهەمی خوێن و ئازاری میللەتەکەمان بکەین بە هەوێنی ئاشتی و تەبایی و یەکڕیزی، بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئەو ئەزموون و ئازادی و دیموکراسییەی کە لە ناوچەکەدا بوونی هەیە، کۆدەنگیمان بکەین بە بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکان و لەگۆڕنانی پلانی دوژمنانمان کە هەمیشە کار دەکەن بۆ سڕینەوەی خاک و شووناسمان.
لە کۆتاییدا سەڕی ڕێز و وەفا دادەنەوێنم بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازانی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/٣/١٦
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

