سەرۆک کۆمار: هەڵەبجە خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردی بەجیهان ناساند
کوردستان 11:42 AM - 2023-03-16
فۆتۆ: جەمال سەرگەتی
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق
سەرۆک کۆماری عیراق
بەشداری ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکات و تاجەگوڵینەی رێزو وەفا لەسەر
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دادەنێت و لە وتەیەکیشدا دەڵێت:"دڵخۆشم بەبڕیارەکەی
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەبارەی بەپارێزگا بوونی هەڵەبجەوە، هەڵەبجەییەکان
شایەنی خزمەتی زیاترن، چونکە هەڵەبجە بوو خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردی بەجیهان
ناساند ".
د.لەتیف رەشید سەرۆک
کۆماری عیراق لەمەراسیمی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا رایگەیاند:"
کارەساتی هەڵەبجە هەستی هەموو جیهانی هەژاند و هەڵەبجە شاری قوربانیدانی هەموو جیهانە،
دەبێت هەموومان رێگربین تا کارەساتێکی لەو شێوەیە هەرگیز دووبارە نەبێتەوە".
"پێویستە هەڵەبجە
بکریتە نمونەی شاری قوربانیدان نەک لەکوردستان بەڵکو لە هەموو جیهان، جێی خۆیەتی
دەستخۆشی لەئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بکەم کە بڕیاریدا هەڵەبجە ببێتە نۆزدەهەمین
پارێزگای عیراق، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لەخەڵکی هەڵەبجە دەکەم، هەروەها
هەوڵەکانمان بەردەوام دەبیت تا لەپەرلەمانی عیراقیش بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران
پەسەند بکرێت". د.لەتیف رەشید وایوت
دەشڵێت:" لێرەوە
پارێزگاری هەڵەبجە رادەسپێرم داواکاری و پێداویستییەکانی پارێزگاکەمان ئاڕاستە بکات
بۆئەوەی هەوڵەکانمان زیاتر بخەینەگەڕ و لە عیراقەوە بۆیان جێبەجێبکەین، چونکە هەڵەبجەییەکان
خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردی بەجیهان ناساند".
لەکۆتایی وتەکانیشیدا
سەرۆک کۆماری عیراق لەمەراسیمی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا
وتی:"هەڵەبجەییەکان شایەنی خزمەتی زیاترن و ئەوەی پێمان بکرێت درێخی ناکەین و
خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ لەگەڵ هەڵەبجەییەکاندا بووم لەساڵیادی کارەساتێکی جەرگبڕی وەک
کیمیابارانکردنی هەڵەبجە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

