نوێنەری زیندانیانی بادینان: بەبیانووی جۆراوجۆر زیندانیان ئازاد ناکرێن
کوردستان 10:39 PM - 2023-03-15
PUKMEDIA
زیندانیانی بادینان
نوێنەری زیندانیانی بادینان رایدەگەیەنێت: "كەمتر لە 24 سەعات مابوو بۆ ئازادبوونی بەشێك لە زیندانیانی بادینان، كەچی دادگای كەتنی 2ی ھەولێر سزایەكی نوێی بەسەر رۆژنامەنووس گۆھدار زێباریدا سەپاند، ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر بەفەرمانی سەرۆكی ھەرێم، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی ھەریەكە لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز كەرەم، ھاریوان عیسا و گوھدار زێباری) كەمكرایەوە بۆ (دوو ساڵ و چوار) مانگ دەشڵێت، بڕیارەكەی دادگا سوكایەتییە بە خودی دادگا و دیموكراسییەت".
ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی رای گشتی كردووە رایگەیاندووە: "لە كاتێكدا كەمتر لە 24 سەعات مابوو بۆ پێشوازی ئازادبوونی كەسوكارمان، دادگای كەتنی 2ی ھەولێر بەپێ ماددەی 279ی سزای عیراق و بێ ھیچ ئاگاداكردنەوەیەك بۆ پارێزەرەكانی سزایەكی نوێ بەسەر رۆژنامەنووس گۆھدار زێباری سەپاند بە بیانووی لۆگۆ گۆڕینەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لە "نیسان" بۆ "دایو" لە پێش سێ ساڵ (لە كاتێكدا ھیچ لۆگۆی نە گۆڕیوە و ئەمە پەیوەندی بە غرامەیەكی ھاتوچۆ ھەیە)، ئەم سزایە و بەھێشتنەوە شێروان شێروانی و قارەمان شوكری لە زیندان سوكایەتی بە دادگا و دیموكراسییەت دەكات".
راشیگەیاندووە: "بۆ ڕای گشتی و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاشكەرایە كە رۆژنامەنووس و چالاكوانانی بادینان ماوەی دوو ساڵ و ھەشت مانگە لە پڕۆسەیەكی ناسایایی و نادیموكراسیدا سزادەدرێن و ئەو نادادییە دژبە رەچاوكردنی سادەترین بڕگەكانی یاسا كارپێكراوەكانی ھەرێم، بەندەكانی دەستوری عیراق و بگرە دژبە 13 ماددەی جاڕنامەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بوون، ئەمەش سومعەی ھەرێمەكەمان ناشرینتر كردووە و لە جیاتی بە خوداچوونەوە و باشتركردنی دۆخەكە".
نوێنەری زیندانیانی بادینان راشیگەیاندووە: "ئەمە لە كاتێكدایە بەفەرمانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی ھەریەكە لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز كەرەم، ھاریوان عیسا و گوھدار زێباری) كەمكرایەوە بۆ (دوو ساڵ و چوار) مانگ، بەلەبەرچاوگرتنی ماددەی 331ی ئازادكردنی مەرجی (الإفراج الشرطی)، پێویست بوو ھەر پێنج زیندانییەكە لە مانگی 8ی پارساڵدا ئازادكرابان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

