ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکرد
کوردستان 02:28 PM - 2023-03-13
PUKMEDIA
پارێزگای هەڵەبجە
ئەمڕۆ دوو شەممە 13-3-2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رێکارە فیدراڵییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تەواو کرد و ئەو شارە بووە 19 هەمین پارێزگای عیراق.
ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی نا ئاسایی خۆیدا، رێکارە فیدراڵییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەسەر ئاستی عیراق تەواو کردوەو هەڵەبجە بووە 19 هەمین پارێزگای عیراق."
وتیشی: "پڕۆژە یاسای بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە پەسەند کراو دواتر دەنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران تاوەکو بەیاسایەکی فیدراڵی وەکو 19 هەمین پارێزگای عیراق هەژمار بکرێت".
پارێزگاری هەڵەبجە: ئەم بڕیارە کاریگەری گەورەی دەبێت
سەبارەت بە بڕیارەکە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە وتی: "پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی شارەکەمان و کوسەکاری شەهیدان و هەموو لایەک دەکەین، ئەم بڕیارە کاریگەری گەورەی لەسەر داهات و بودجە و دابینکردنی کورسی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و ئەنجومەنی نیشتمانی عیراق دەبێت".
"پێگەی هەڵەبجە وەکو پێگەیەکی مادی و ئابوری و دارایی و مەعنەوی لەگەڵ 18 پارێزگاکەی تر و لە هەموو پارێزگاکانی عیراق دەروست دەبێت"، پارێزگاری هەڵەبجە وایوت.
پێشتریش ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وه‌ك نوێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له په‌رله‌مانی عیراق، داوای تەواوکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی
هەڵەبجەی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق کردبوو.
چرۆ حه‌مه شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی رۆژی یەک شەممە 12-3-2023، به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "وه‌ك نوێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان
له په‌رله‌مانی عیراق له 18-1-2023، داوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی
هه‌ڵه‌بجه‌م ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه".
"نوسراوه‌كه‌مان گه‌یشتوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانم هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 16 ی ئادار و له
ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیار له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی
شاره‌كه بدات"، چرۆ حه‌مه شه‌ریف وای وت.
ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێك بوو
له‌و داواكارییانه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی
نوێی عیراق، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌یدا پێشكه‌شی كردبوو، له‌ئێستاشدا رێكاره‌كان
ته‌واوبوون و ئەمڕۆ 16ی ئادار، ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عیراق بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

