حەوت حزبی کوردستانی لەسەر پێنج خاڵ بۆ هەڵبژاردن رێکدەکەون
کوردستان 05:06 PM - 2023-03-11
گۆران سەید نوری
کۆبوونەوەی لایەنەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردن
حەوت حزبی کوردستانی
ریککەوتن لەسەر ئەوەی کە سیستمی هەڵبژاردن چوار بازنەیی بێت بەپێی پارێزگاکانی
هەرێم و تۆماری بایۆمەتری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عیراق بکرێتە بنەما بۆ هەموو
پێداویستییەکان و هەروەها داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عیراقیش بەکاردێت
بۆ دیاریکردنی رێژەی کورسی پارێزگاکان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی راپرسی هەرێمیش
کارا دەکرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەو حەوت حزبە کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، خاڵێکی دیکەی رێککەوتنی
ئەو حزبە کوردستانییە پەیوەستە بەپێکهاتەکان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان، کۆبوونەوەیەک بکەن لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکان لەناوەو دەرەوەی پەرلەمان.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ حەوت
حزبی کوردستانی کەپێکهاتبوون لە ( یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان،پارتی دیموکراتی
کوردستان،بزووتنەوەی گۆڕان،کۆمەڵی دادگەری،یەکگرتووی ئیسلامی،حزبی شیوعی،پارتی
کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان) لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسلێمانی
کۆبوونەوە و دەربارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەکان و چەند تەوەرێکی دیکە، دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێکی هاوبەشی پێنج
خاڵییان راگەیاند کە
ئەمە دەقەکەیەتی:

هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

