رەواندز و سۆران و ھەریر و خەلیفان و كفری و چەند ناوچەیەکی دیکە رزگاركران
کوردستان 09:45 AM - 2023-03-10
ئەرشیف
راپەڕین
له چوارچێوه‌ی راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی گه‌لی كورد دا و رۆژی ١٠-٣-١٩٩١ خه‌ڵكی بەشێکی زۆر لەناچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەدژی زوڵم و زۆری رژێمی بەعس راپەڕین و چەندین شوێنی دیکە بەڕبەرایەتی پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئازادکران.
لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆدا ٣٢ ساڵ لەمەوبەر بڵێسەی راپەڕین چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستانی گرتەوەو كۆمەڵانی خەڵك شانبەشانی پێشمەرگە لەدژی رژێمی بەعس راپەڕین.
ئەمڕۆ 10ی ئادار، ٣٢ ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر راپەڕینی ناوچەكانی (رەواندز و سۆران و ھەریر و خەلیفان و باسرمە و سیدەكان و مێرگەسۆر و تەقتەق و پیرمام و سەڵاحەدین و خانەقین و دیانا و کفری) كە ھاوشانی پێشمەرگە لە دژی رژێمی دیكتاتۆری بەعس راپەڕین و ناوچەكانیان لە رژێمی بەعس پاككرانەوە.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌ندازیار و پلاندانه‌ری راپه‌ڕین بوو، چونكه پێش راپه‌ڕین له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی جه‌بهه‌ی كوردستانی پێكهێنراو راپه‌ڕین ده‌ستیپێكرد، له‌رێی رێكخستنه‌كانی ناوشاریشهوه ئاماده‌كاری ته‌واوی كرد بۆ راپه‌رین له سه‌عاتی سفرداو ئێزگه‌ی دەنگی گه‌لی كوردستانیش سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی كۆده‌كانی راپه‌ڕین بوو، بۆیه شانه‌چه‌كداره‌كان به كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانیان هه‌ڵمه‌ته‌كانیان ده‌ستپێكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

