رێز لە ژنانی میدیاكار و رۆژنامەنووسانی مەكتەبی راگەیاندن دەنرێت
کوردستان 04:58 PM - 2023-03-08
فۆتۆ: حەمە عومەر
میدیاكار و رۆژنامەنووسانی مەكتەبی راگەیاندن
بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە، مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاكار و كارمەندانی ژنانی كەناڵ و ئۆرگانەكانی یەكێتی كرد و لە رێوڕەسمێكدا بڕوانامەی رێزلێنانیان پێبەخشرا.
لە رێوڕەسمەكەدا كە لە كتێبخانەی چریكەی مەكتەبی راگەیاندن بەڕێوەچوو ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن لە وتەیەكدا رایگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باوەڕی نەگۆڕی بە مافەكانی ژنان هەیە و پشتیوانی تەواویان دەكات لە بەرەوپێشچوونیان لە ئۆرگانە حزبی و حكومییەكان".
وتیشی: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو هێزە سیاسیانەیە كە رۆڵی ژنانی نادیدە نەگرتووە و هاوشانی پیاوان بەشداریان لە خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتیدا كردووە و لە قۆناغی حوكمڕانیشدا رۆڵی پۆستی بە ژنان داوە و پشكی دیاریكراویشی لە ناوەندی بڕیاری سیاسیدا پێداون".
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن رۆڵی ژنان و كچانی رۆژنامەنووس و راگەیاندن كارانی لە راگەیاندنی یەكێتیدا بەرز نرخاند كە جێدەستیان دیار و بەرچاوە و هەموو پشتییوانییەكیشی دووپات كردەوە بۆ پەرەپێدانی تواناكانیان".
دواتر لێپرسراوی مەكتەب و ئەندامانی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشییە لە ژنانی میدیاكار و رۆژنامەنووسانی یەكێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

