مەکتەبی سیاسی: یەکێتی باوەڕی بەبەشداری ژنان لە ناوەندەکانی بڕیارداندا هەیە
کوردستان 05:56 PM - 2023-03-07
PUKMEDIA
8ی مارس
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 8ی مارسدا پیرۆزبایی لە ژنان دەکات و دەڵێت: "یەکێتی هەمیشە بڕوای نەگۆڕی بەهاتنە مەیدانی ژنان و بەشداری کاراییان لەهەموو جومگەکانی حزبی و حوکمرانیی و ناوەندەکانی بریاردا هەبوە".
دەقی پەیامی مەکتەبی
سیاسی:
لە(8)ی مارس، رۆژی جیهانیی خەباتی ژنان بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان و چەسپاندنی زیاتری یەکسانی و دادپەروەری، یادی ئەو تەوارە بەرزە فڕانە دەکەینەوە کە خەباتیان بۆ وەدیهاتنی مافەکانی ژنان کردوە و لەسەنگەری بەگژاچوونەوەی دوژمنانی ئازادی و مرۆڤایەتیدا بونەتە پێشەنگ .
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وەک درێژە پێدەری سیاسەت و دیدی سەرۆک مام جەلال هەمیشە بڕوای نەگۆڕی بەهاتنە مەیدانی ژنان و بەشداری کاراییان لەهەموو جومگەکانی حزبی و حوکمرانیی و ناوەندەکانی بریاردا هەبوەو بەکردەوە کاری لەسەر ئەو یاسایانە کردوە کە دەستەبەری زیاتری ماف و ئازادییەکانی ژنان دەکات .
لەم یادەبەرز وشکۆدارەدا سڵاو دەنێرین بۆ ژنانی کوردستان و پشتیوانیمان بۆ تێکۆشان و خەباتە رەواکەیان دووپاتدەکەینەوە .
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتیمانیی
کوردستان
8 مارسی 2023
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

