پزیشکەکەی دهۆک: لەلایەن فەرماندەیەکی پارتییەوە مەترسی لەسەر ژیانم هەیە
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-04
PUKMEDIA
ئەو پزیشکەی لەلایەن بەرپرسێکی پارتییەوە ئەشکەنجە دراوە
ئەو پزیشکەی لەلایەن بەرپرسێکی پارتییەوە لە دهۆک لێیدرا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: " ئێستا لەهەولێرم و مەترسی لەسەر ژیانم هەیە و پاراستن و ئاغا دەسەڵاتیان کەوتوەتە دەست و گوێ لە هیچ کەسێک ناگرن".
د. نەوزاد ساڵح پزیشکێکی شاری
دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "كوڕه‌كه‌ى به‌ده‌ل به‌ندى، فه‌رمانده‌ى سه‌ربازیی سه‌ر به پارتى، له‌گه‌ڵ
پاسه‌وانه‌كانى چوونه‌ته سه‌ر ژمێریارى مۆلیده‌كانمان كه كاره‌باى ماڵان دابینده‌كه‌ن،
پێیان وتووه، ده‌بێت پاره‌مان پێبده‌یت، منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مانگانه ئه‌م حاڵه‌ته
دووباره ده‌بێته‌وه چووم بۆ بنكه‌ى پۆلیسى دۆمێز له‌نێو بنكه‌ى سه‌ربازیی دۆمیز،
له‌وێ پۆلیسه‌كان په‌یوه‌ندییان به دادوه‌رى ئێشكگره‌وه كرد، دادوه‌ره‌كه وتى،
(پێیبڵێن من سه‌رقاڵم و كاتم نییه با خۆیان كێشه‌كه له‌نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ربكه‌ن)".
ئەو پزیشکە دەشڵێت: "كه گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كوڕه‌كه‌ى
به‌ده‌ل به‌ندى لێ‌بوو پێم وتن، بۆچى وا له ئێمه ده‌كه‌ن؟ كوڕه‌كه‌ى و 15 كه‌سى
تر منیان كرده ژوورێكه‌وه و لێیاندام به‌دڵى خۆیان و ڤیدیۆشیان كردم، دواتر به‌ده‌ل
به‌ندى خۆشى هات، كامێراكه‌یان كرده‌وه و به‌ده‌ل به‌ندى وه‌ك نمایش له كوڕه‌كه‌ى
توڕه بوو، بەڵام ماوەی 10 رۆژە براکەم دەستگیرکراوەو بێ سەروشوێنەو ئاگاداری
تەندروستی نین".
"ئەوان شەڕی عەشایەری و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییان دەوێت، بەڵام ئێمە نامانەوێت هیچ خوێنێک بڕژێت لە کاتێکدا چەندین بەڵگەی ڤیدیۆییمان لایە کە کوڕی ئەو فەرماندە سەربازییەی پارتی پەلاماری داوم و ئیهانەی کردوم"، د. نەوزاد ساڵح وایوت.
دەشڵێت:
" دەزانین کە بەدەل بەندی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایش و پۆلیس
و دەزگای پاراستنی پارتی و پارێزگاری دهۆک هەیە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە پەلامارمان
بدەن و کەس لەسەرمان نەیەتە وەڵام، ئێستاش کەلەهەولێرم مەترسی لەسەر ژیانم هەیە و
پاراستن و ئاغا دەسەڵاتیان کەوتوەتە دەست و گوێ لە هیچ کەسێک ناگرن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

