هاوخەوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی سەید غەفار بێخاڵی
ی ن ک 10:20 AM - 2023-02-19
PUKMEDIA
هاوخەوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی سەید غەفار بێخاڵی
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بۆ كۆچی دوایی سەید غەفار بێخاڵی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی سەید ئاراس سەید غەفور و كەسوكار و بنەماڵەكەیان دەكات.
دەقی پرسەنامەكە:
بەڕێز سەید ئاراس سەید غەفور
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو سەید غەفار بێخاڵی
بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (سەید غەفار بێخاڵی)، نیگەران و دڵگران بووم.
كۆچكردوو لەبنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەر و قوربانیدەری كوردستانە كەچەندین رۆڵەیان لەپێناوی ئەمڕۆی ئازادیدا بەخشیووە.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوە و كەسوكار و بنەماڵەكەتان دەكەم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەوایش بەهەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

