یەكێتی پیلانێكی شۆڤێنی لە كەركوك پوچەڵدەكاتەوە
کوردستان 02:48 PM - 2023-02-15
PUKMEDIA
زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیلانێكی شۆڤێنی لە كەركوك پوچەڵدەكاتەوە و ئەو زەویانەی لەلایەن فیرقەیەكی سوپای عیراقەوە هەوڵی داگیركردنیان دەدرا رێگری لێكرد و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكانیان كە كورد و توركمانن.
لەوبارەیەوە ئاڤێستا شێخ مەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندی 18 ی رێكخستنی رۆژهەڵاتی كەركوك بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پاش ئەوەی لەلایەن ژمارەیەك جوتیاری كورد و توركمان لە كەركوك ئاگادار كراینەوە كە فیرقەیەكی سوپای عیراق هەڵیانكوتاوەتە سەر زەوییەكانیان لە گوندی تۆپزاوەی سەر بە پارێزگای كەركوك و داگیریان كردووە، ئێمەش بەدەم داواكارییەكانیانانەوە چووین و لەڕێگای خالید شوانی وەزیری دادی عیراق لە پشكی یەكێتی كێشەكەمان بۆ چارەسەر كردن".
وتیشی: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پارێزەری مافی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوكە و رێگا بە هیچ عەرەبێكی شۆڤێنی نادات بیری تەسكی شۆڤێنی خۆی لە شاری كەركوك جێبەجێ بكات و زوڵم لە پێكهاتەكانی دیكەی كەركوك بكات".
"ئەو زەویانەی كە فیرقەكەی سوپای عیراق ویستوویەتی دەستیبەسەردا بگرێت لەلایەن جوتیارە كورد و توركمانەكانەوە تاپۆی رەشیان هەیە و بە بڕە پارەیەكی زۆر پڕۆژەیان لەسەر دروستكردووە و داهاتێكی گرنگی رۆژانەیانە" ئاڤێستا شێخ مەحمەد وادەڵێت.
ئەو زەویانەی كە فیرقەكەی سوپای عیراق ویستوویەتی داگیریان بكات بە سەدان دۆنم زەوی مەزەندە دەكرێت و لەدوای ساڵی 2003 ەوە بەدەست خاوەنە كورد و توركمانەكانیانەوەیە، هەرچەندە لەلایەن ئەو فیرقەیەی سوپای عیراقەوە هەوڵی داگیركردنی ئەو زەویانە دەدرا، بەڵام بەهەوڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو پیلانە پوچوڵكرایەوە و یەكێتیش هەموو پشتیوانییەكی بۆ ئەو جوتیارانە دەربڕی و لە ئێستادا جوتیاران لەسەر زەوییەكانی خۆیان بەردەوامن لە كاركردن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

