سەركەوت زەكی: گۆڕانكاری لە ژمارەیەك مەڵبەندی یەكێتی دا دەكرێت
ی ن ک 01:47 PM - 2023-02-05
راگەیاندنی مەكتەبی رێكخستن
گۆڕانكاری لە ژمارەیەك مەڵبەندی یەكێتی دا دەكرێت
لە رێوڕەسمێكدا هەژار حەسەن كوێستانی وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی قەرەچوغ دەستبەكاربوو، لە جێگەی حاكم سابیر كە پێشتر لێپرسراوی ئەو مەڵبەندەبووە و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنیش ئاشكرایكرد: "گۆڕانكاری لە ژمارەیەك مەڵبەند دا دەكرێت".
لە رێوڕەسمەكەدا كە سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و هەڤاڵانی سنووری مەڵبەندەكە ئامادەیبوون، لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن لەوتەیەكدا پیرۆزبایی لە لێپرسراوی نوێ كرد و دەستخۆشی لە لێپرسراوی پێشتر كرد و رایگەیاند: "مەكتەبی رێكخستن لە بەرنامەیدایە ئەمساڵ گۆرانكاری لەهەندێك لەمەلبەندەكاندا دەكات و یەكێك لەوانە مەڵبەندی قەرەچوغ بوو".
"یەكێتی خزمەت بەخەڵك دەكات و هەموو شاروشارۆچكەكانی لە لاگرنگەو سنووری مەخمور یەكێكە لەوسنوورانە و خاوەنی زیاتر لە پێنج سەد شەهیدی قارەمانە و بەرنامەشمان ئاشتكردنەوەیە". سەركەوت زەكی وایوت.
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی 20ی قەرەچوغ هەژار حەسەن كوێستانییە كە لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەری یەكێتیین.
لەوتەیەكی كورتدا لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی 20 رایگەیاند: " درێغی لە خزمەتكردن ناكەم و لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال ئەركەكانی رادەپەڕینم و خۆم بە كوڕی مەخمورییەكان دەزانم".
PUKMEDIA سەرچاوە: راگەیاندنی مەكتەبی رێكخستن
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

