پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەی چەند ماڵە کوردێکی خورماتوو چارەسەردەکات
کوردستان 02:40 PM - 2023-02-04
PUKMEDIA
مەلا کەریم شوکور بەرگری لە مافی کورد دەکات لە خورماتوو
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتییه‌وه رێگری له‌پۆلیسی فیدراڵی كرا كه‌له خانووی كورده‌كان نیشته‌جێ ببن و خانووه‌كان گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
كه‌ریم شكور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا كه‌له‌گه‌ڕه‌كی رزگاری قه‌زای خورماتوو جێگیركرابوون گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پۆلیسی فیدراڵی ویستان بچنه شوێنیان، به‌ڵام رێگریمان لێ‌كردن و رێگهماننهدا".
وتیشی: "به‌یاسایی و به‌و مافه‌ی هه‌مانه وه‌ك په‌رله‌مانتار، توانیمان ئه‌و خانوونانه بگه‌ڕێنێنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان كه سهرجهیان كوردن و پێشتر له‌لایه‌ن هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێراوه لێیان داگیركرابوو".
دوای روداوه‌كانی ساڵی 2017 هێزێك به‌ناوی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا چوونه چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی قه‌زای خورماتوو كه كورد نشین بوون و له‌چه‌ند ماڵێكی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه نیشته‌جێ بوون، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ماڵه‌كانی تریش ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان چۆڵكرد، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4-2-2023 به‌هه‌وڵی په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی توانرا ئه‌و خانوانه بۆ خانه‌واده‌كانیان بگهڕێندرێنهوهو پۆلیسی فیدراڵی له‌شوێنێكی دیكه جێگیربكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

