سهرۆك بافڵ: خانهوادهی بهحر علوم ههمووكات پشتیوانی گهلی كورد بوون
کوردستان 05:03 PM - 2023-02-02
نوسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ ئیبراهیم محەمەد بەحر علوم
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە ئیبراهیم محەمەد بەحر علوم، کەسایەتی دیاری عیراق کرد.
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو گفتوگۆ لەبارەی فراوانکردنی هەماهەنگییە کەلتوورییەکان و هاریکاری نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەحر علوم کرا و ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەپێناو بەرەوپێشچوونی کایەکانی رووناکبیری و پتەوکردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان هەموو گەلانی عیراق بەگرنگ وەسفکرا.
لە دیدارەکەدا ئیبراهیم محەمەد بەحر علوم ستایشی رۆڵی مێژوویی و لەبیرنەکراوی سەرۆک مام جەلالی کرد و رایگەیاند: خانەوادەی بەحر علوم بە رێزێکی زۆرەوە لە پێگەی سەرۆک مام جەلال و ئەو سیاسەتە حەکیمانەیە دەڕوانێت کە پەیڕەوی دەکرد، ئێستاش بەخۆشحاڵییەوە سەرۆک بافڵ درێژەپێدەری هەمان سیاسەتە و هەوڵەکانی لەپێناو سەقامگیریی وڵاتدا بەرز دەنرخێنین.
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ سوپاسی خانەوادەی بەحر علومی کرد کە لەهەموو قۆناغەکاندا پشتیوانی مافەکانی گەلی کورد بوون و رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

