سەرۆك بافڵ بۆ باڵیۆزی ئەمریكا: لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا نین
کوردستان 01:02 PM - 2023-02-02
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
كۆبوونەوەی سەرۆكی یەكێتی و باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق كرد و رایگەیاند: "ئامانجمان دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارام و سەقامگیرە بۆ خەڵكەكەمان، پێویستیشە بەزووترین كات كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنرێت" لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە رایگەیاند: "لەگەڵ دواخستنیدا نین".
لە دیدارێكدا دۆخی سیاسی و ئابووری عیراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرایەوە، سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە هەنگاوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێكی قۆناغێكی نوێی سیاسی كرد و رایگەیاند: "خەڵكەكەمان قوربانی سەرەكی ناكۆكییەكانن و پێویستە بەزووترین كات كۆتایی بەو دۆخە نەخوازراوە بهێنرێت. دەبێت رێككەوتنێكی یەكجارەكی بكرێت و چارەسەرێكی بنچینەیی بۆ كێشەكان بكرێت، بۆ ئەمەش دەبێت دەستوور خاڵی یەكلاكەرەوە بێت".
لەبارەی دۆخی هەرێم و ژیانی هاووڵاتییانەوە سەرۆك بافڵ بەرچاوڕوونیدایە باڵیۆزی ئەمریكا و وتی: "ئامانجی ئێمە دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارام و سەقامگیرە بۆ خەڵكەكەمان، هەموو هەوڵێكیش لەو پێناوەدا دەدەین و ژیانی خەڵك لەسەروو هەمووشتێكەوەیە".
سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لەوادەی خۆیدا سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا نین، بەڵام پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

