سەرۆک بافڵ و رائید فەهمی: کێشەکان چارەسەر بکرێن
عیراق 07:53 PM - 2023-02-01
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
سەرۆكی یەكێتی و سكرتێری گشتی حزبی شیوعی عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازیکرد لە رائید فەهمی، سکرتێری گشتیی حزبی شیوعیی عیراق.
لە دیدارێكدا دۆخی گشتیی وڵات و یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان.
سکرتێری حزبی شیوعیی عێراق ئاماژەی بە رۆڵی مێژوویی سەرۆك مام جەلال كرد لە رووخانی دیكتاتۆرییەت و بونیادنانی عێراقی نوێ و رایگەیاند: "وڵات پێویستی بەو سیاسەتە حەكیمانەیەیە كە سەرۆك مام جەلال پەیڕەوی دەكرد و لەخزمەت بەرژەوەندی گشتیدا بوو، بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆش سەرۆك بافڵ درێژەپێدەری هەمان سیاسەتە و رۆڵێكی كاریگەر دەگێڕێت لە كۆكردنەوەی دەنگە جیاوازەكان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە عێراق".
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ ستایشی هەڵوێستی لەمێژینەی حزبی شیوعی كرد بۆ پشتگیریكردن لە مافەكانی گەلی كورد و هیوای خواست ئەم تەبایی و پێكەوەییە بەردەوامی هەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

