فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵی هاوتاكردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی دەدات
ی ن ک 04:22 PM - 2023-02-01
PUKMEDIA
بەشێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی و حسێن سلتانی
فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا هەوڵی هاوتاكردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی دەدات.
سروە محەمەد ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەك ئەركی خۆمان و لەسەر داوای نوێنەرانی زیندانیانی سیاسی هەرێم، داواكاری هاوتاكردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیمان پێشكەش بە حسێن سوڵتانی سەرۆكی دامەزراوەی زیندانە سیاسییەكانی عیراق كرد".
"بەپێی ماددەی 132 ی دەستووری هەمیشەیی عیراق سەرجەم زیندانیانی سیاسی یەك ماف و ئیمتیازاتیان هەیە، بەڵام ئەوەی كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەیە جیاوازە و وەك فراكسیۆنی یەكێتی داوای هاوتاكردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی هەرێممان كردووە" سروە محەمەد وایوت.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: "سەرۆكی دەستەكە بەڵێنی پێداین نووسراوی گۆڕانكاری ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكەن و پاشانیش گۆڕانكارییەكە گەیشتە پەرلەمان وەك فراكسیۆنی یەكێتی بە ئەركی خۆمانی دەزانین دەنگی پێویستی بۆ كۆبكەینەوە".
ئەوەشی راگەیاند: "سەرجەم زیندانیانی سیاسی لە هەر شارێكی عیراق بێت لەسەر دەستی رژێمی پێشووی عیراق هەمان نەهامەتیان بەسەردا هاتووە، بۆیە پێویستە لە ماف و ئیمتیازاتیشدا وەك و یەك بن".
لە ئێستادا زیندانیانی سیاسی هەرێمی كوردستان لەهەموو ئەو ماف و ئیمتیازاتانە بێبەشن كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە پێشكەش بە زیندانیانی سیاسی عیراق دەكرێت، تەنانەت مووچەكانیشیان لە زیندانیانی سیاسی عیراق كەمترە، فراكسیۆنی یەكێتیش هاوتاكردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ عیراق بە مافی خۆیان دەزانێت و لەو پێناوەدا هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە.
PUKMEDIA
دەقی داواكارییەكەی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ هاوتاكردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی:
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

