سەرۆک بافڵ: شەهیدان حوسێن مەنسوور و شێرکۆ شوانی نموونەی باڵای خەباتی یەکێتین

کوردستان 03:53 PM - 2023-01-30
شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی PUKMEDIA

شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی

یەکێتی سەرۆک بافڵ

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی شەهیدکردنی هەردوو فەرماندەی یەکێتی حوسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح شوانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

 

دەقی پەیامەکە:

ئەمڕۆ بە ئەوپەڕی رێز و وەفاداریمانەوە یادی شەهیدبوونی دوو فەرماندەی قارەمانی هێزی پێشمەرگە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (لیوا حوسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی) دەکەینەوە.

گەڕانەوەمان بۆ رابردووی نزیک و رووبەڕووبوونەوەکانی هێزی پێشمەرگە دژی داعش، راستییەکی حاشاهەڵنەگرمان دەهێنێتەوە یاد کە ئەویش وەستانەوەی فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتییە بەرامبەر مردن و بەخشینی رووبارێک خوێنە لەپێناو خاکی کوردستان.

شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی دوو نموونەی باڵای مێژووی درەوشاوەی خەباتی یەکێتی و پێشمەرگە قارەمانەکانییەتی کە لە هیچ دۆخێکدا سەنگەرەکانی بەرگرییان جێنەهێشت و قەڵغانێکی پتەوبوون بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.

دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەرفرازی بۆ کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە