یادێك بۆ هه‌ردوو شەهیدى فه‌رمانده حوسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح شوانی
کوردستان 10:40 AM - 2023-01-30
PUKMEDIA
(هه‌ردوو شەهیدى فه‌رمانده (حوسێن مەنسوور، شێرکۆ فاتیح شوانی
لە پەیامێکدا سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هێزه‌كانى 70 لە (8)هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەردوو فەرماندەی قارەمان لیوا "حوسێن مەنسوور" لیوا "شێركۆ فاتیح شوانی" و پۆلێک لە هاوسەنگەرەکانیان بەرز رادەگرن.
دەقی پەیامەکە...
سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هێزه‌كانى 70 لە (8)هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەردوو فەرماندەی قارەمان لیوا "حوسێن مەنسوور" لیوا "شێركۆ فاتیح شوانی" و پۆلێک لە هاوسەنگەرەکانیان سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین و یادى شه‌هید بوونى هه‌ردوو فه‌رمانده لەگەڵ سەرجەم شەهیدانی تری كوردستان بەرز ڕادەگرین .
هەردوو شەهید نمونەبوون لە ئازایەتی و گیانفیدایی خۆشەویستی ناو پێشمەرگەو هەڤاڵ و هاوسەنگەرەكانیان وەفادارو به ئه‌مه‌ك بوون به‌رامبه‌ر خاكى پیرۆزى كوردستان
لە ڕۆژگارێكی پڕ لەنەهامەتی بەرامبەر ڕێكخراوێكی تیرۆریستی وەكو داعش لە پێناو ئازادی و کەرامەتی کوردانه‌دا گیانیان بەخشی و سەركەوتنیان بۆ گەلەکەیان تۆمارکرد.
ئەڵبەتە سەروەری و شانازیی ئەو سەرکەوتنە گەورانەی هێزی پێشمەرگە کە ئەوێ رۆژێ بە سەر تاقم و گروپە تیرۆریستییەکان بەدەستهات لە پێش دا بۆ شەهیدان و کەسوکارە سەربەرزەکانیان مەدالیای فەخرە کە به ئازایەتیی و قارەمانێتی خۆیان بوونە سیمبۆڵی بەرەنگاربوونەوە و تێکشکاندنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و هەر لەو پێناوەشدا گیانی خۆیان بەخت کرد.
لەمڕۆژە پڕماتەمەتدا به‌ڵێنی به‌رده‌وامى خه‌بات و گیان فیدایى و ڕێبازى به‌رگرى كردن له خاكى پیرۆزى كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و وەک هەمیشە لەسەنگەری بەرگری گەلەکەماندا دەبین .
ھەزار سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدان لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی و لیوا حوسێن مەنسوور و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كورد و کوردستان .
سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هێزه‌كانى 70
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

