د.جوان ئیحسان: یەكێتی بۆ یەكڕیزی كورد دەرگای كراوەیە
ی ن ک 11:30 AM - 2023-01-29
PUKMEDIA
د.جوان ئیحسان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
د.جوان ئیحسان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:"یەكێتی باوەڕی بەهەڵبژاردن هەیە وەك كۆڵەگەیەكی دیموكراسی و بەهیچ جۆرێك نابێتە بەربەست و باوەڕی بەدەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات هەیە"، بەڵام:" یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان داوای رەوای هەیە كە پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران و پرسی كۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردنێكی گونجاو دایە كە بێگەردی پرۆسەكە گەرەنتی بكات".
د.جوان ئیحسان لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA دەڵێت: "یەكێتی نە لە هەرێم و نە لە عیراقیش سازش لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك ناكات و نەیكردووە، ئەم پەیامە زۆر روونە و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بە ئاشكرا رایگەیاندووە و بە پراكتیكیش كاری پێدەكات" و دەڵێت:" یەكێتی هەمیشە دەرگای كراوەیە و كراوە دەبێت لە پێناوی گفتۆگۆ و یەكریزی كورد لە بەغدا و هیچ مەرجێكمان بۆ یەكریزی نێوماڵی كورد نییە".
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی رایدەگەیەنێت:" هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی پێش ئەوەی حزبی بێت، پیاوی دەوڵەتەدارییە، وەكو حزب پشتیوانی لێدەكەین و بە فیگەرێكی زۆر سەركەوتووی ئەبینین، لە ماوەی رابردوودا و تا ئێستاش زۆر بە تەحەمولە و بەرپرسیارانە مامەڵەدەكات و بەرپرسیارە لە ئاست بەرپرسیارێتدا، لەناو حكومەت".
بەم زوانە PUKMEDIA دەقی دیدارەكەی د.جوان ئیحسان بڵاودەكاتەوە كە لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و هەوڵەكانی یەكێتی لە بەغدا و هاوبەشێتی راستەقینە لە حكومەتی هەرێم و عیراق و ریفۆرمی ناوخۆیی یەكێـیی قسەدەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

