سه‌عدی پیره‌: كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی هه‌نگاوێكی تێپه‌ڕ‌اندنی كێشه‌كانه‌

کوردستان 10:28 AM - 2023-01-28
لۆگۆی یەکێتی و پارتی PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتی و پارتی

یەکێتی مەكتەبی سیاسی پارتی

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌ و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:" هیوادارین كۆبونه‌وه‌كه‌ هه‌نگاوێك بێت بۆ تێپه‌ڕ‌اندنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌".

ئه‌مڕ‌ۆ 28-1-2023 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری سلێمانی هه‌ردوو وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ ده‌كرێت كه‌له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت  له‌سه‌ر پرسی ئیداره‌دان و هه‌ڵبژاردن و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی وایكردوه‌ یه‌كێتی له‌م بارودۆخه‌ نیگه‌ران بێت.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی  PUKMEDIA، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕ‌ۆی یه‌كێتی و پارتی له‌ سلێمانی پشتڕ‌استكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "هیوادارین كۆبونه‌وه‌كه‌ هه‌نگاوێك بێت بۆ تێپه‌ڕ‌اندنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌."

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە