سەعدی ئەحمەد پیرە سەردانی عەمار حەکیم و خالید شوانی دەکات
عیراق 03:27 PM - 2023-01-26
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە سەردانی عەمار حەکیم و خالید شوانی دەکات
سەعدی ئەحمەد
پیرە سەردانی عەمار حەکیم و خالید شوانی دەکات
سەعدی ئەحمەد پیرە
بە یاوەری هەڤاڵان رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و د. مۆفەق دەرگەڵەیی راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆمار و
حاجی فارس ئاغا رەشگەری ئەندامی خولی پێشووی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەشاری بەغدا سەردانی سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی
كرد.
لە دیدارێکدا هەردوولا بیرو رایان لەبارەی رەوشی سیاسی عیراق و هەرێمی
کوردستان و ناوچەکە ئالوگۆڕکرد، هاوکات تیشکیان خستەسەر دواین پێشهات و پەرەسەندنەکانی
پرۆسەی سیاسی و کاریگەری بوونی سەقامگیری سیاسی و ئاسایش لە ناوچەکە، کە دەبێتە
زامنی بەرەوپێشچوونی ئاشتی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی، ههردوولاش هاوڕابوون كه نزیكى
و یهكدهنگى نێوان لایهنه سیاسییهكان كلیلی چارهسهرى كێشهكانە.
هاوکات هەر لەشاری بەغدا سەعدی ئەحمەد پیرە سەردانی وەزارەتی
دادی كرد و لەلایەن خالید شوانی وەزیری دادی حكومەتی عیراق پێشوازی لێكرا.
لە دیدارەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە بەگەرمی پیرۆزبایی لە
خالید شوانی وەزیری دادی حكومەتی عیراق كرد و هیوای خواست لە کابینەی نوێی حكومەتی
عیراق لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەی بۆ داهاتوو لە بواری سەروەری یاسا و دادگاکان داندراوە بۆ ئاسانکاری و ڕاییکردنی
کاروباری هاووڵاتیان رۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە
چەسپاندنی سەروەری یاسا و زیاتر متمانەدان
بە پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و دادگاکان.
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

