یەکێتی بڕیارێکی نایاسایی لەداقوق هەڵوەشاندەوە
کوردستان 09:59 AM - 2023-01-25
PUKMEDIA
دیلان غەفور
لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری دامەزراندنی قائیمقامی قەزای داقوقی راگرت.
لەو بارەیەوە دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی تایبەت بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "خەڵکی خۆشەویستی قەزای داقوق و ڕای گشتی ئاگادار دەکەین، دوای ھەوڵ و فشارەکانمان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک بە دانانی کەسێک بە قائیمقامی قەزای داقوق لە پێکھاتەی عەرەبی لە کاتێکدا پۆستەکە پشکی کوردە، بە خۆشحاڵییەوە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ھاتنەسەرخەت و بڕیارەکەی پارێزگار جێبەجێ ناکرێت".
دیلان غەفور دەشڵێت: "سوپاسی زۆرمان بۆ
دانیشتوانی خۆشەویستی قەزای داقوق هەیە کە بەگەرمییەوە بە دەمەوەھاتنیان پیشاندا بۆ
بانگەوازەکەمان و خۆپیشاندان و مانگرتن لەبەردەم قائیمقامیەتی قەزاکە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لە ئێستادا بەھۆی ڕاگرتنی
بڕیارەکەوە چالاکییە مەدەنییەکەمان ئەنجام نادەین و چاودێریی وردی دۆخەکە دەکەین و
بەھیچ جۆرێک پێشێلکردنی ماف و پشکی کورد وەک پێکھاتەیەکی سەرەکیی قبوڵ ناکەین".
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر دیلان غەفور رایگەیاندبوو: "بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە داقوق دەبین و داوا لە خەڵکی قەزاکە دەکەین لەبەردەم قائیمقامیەت کۆببنەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

