هەموومان خوێنمان بۆ بەخشی، نابێت لە بێهەڵوێستیدا لەدەستی بدەین
بیروڕا 03:09 PM - 2026-11-06
کوردستان هی هەمووانە؛ نیشتمانێکە بە خوێنی دەیان نەوە ئاو دراوە، ئەم نیشتمانە نەک تەنها
لە زاخۆوە تا خانەقین، بەڵکو بە نەخشە گەورەکەیەوە، لە هەر چوار لاوە پێویستی بە
بڕیاری دروست و هەڵوێستی بەرپرسانە هەیە.
بەداخەوە لە باشووری کوردستان و لە دەیان ساڵی ڕابردوودا، پڕۆسەی
سیاسی و حوکمڕانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر تووشی داڕمان و بۆگەنبوون بوو، بۆیە ئەم
قۆناغە پێویستی بە هەوڵ و هەڵوێستی هەمووان هەیە.
وەک هەمیشە گوتوومە، سەرۆک بافڵ تاڵەبانی دیاردەیەکی گرنگ و کاریگەرە
و یەکێکە لە ئومێدەکانی ئەم قۆناغە بۆ باشووری کوردستان و هاوسەنگی سیاسی، خاوەنی
سیاسەت و تێڕوانینێکە کە دەتوانێت وەڵامی پێداویستییەکانی ئەم قۆناغە بداتەوە و
کوردستان لە کۆمەڵێک پێشهاتی مەترسیدارتر بپارێزێت.
بۆیە گرنگە نەک تەنها ئەندام و کادرانی یەکێتی، بەڵکو ڕۆشنبیران،
ئەکادیمییەکان، سیاسییەکان، هونەرمەندان، ژنان و گەنجانیش پشتیوانی لەم هەڵوێستە
بکەن؛ لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و کۆتاییهێنان بە کێشە و وێرانکارییەکانی
ساڵانی ڕابردوو.
لە هەر پڕۆسەیەکی سیاسی و دیموکراتیشدا، هاوسەنگیی هێز گرنگ و پێویستە
و یەکێکە لە مەرجە سەرەکییەکانی حوکمڕانیی باش، بێهەڵوێستیی توێژە جیاوازەکانی
کۆمەڵگا، مەترسییەکان گەورەتر دەکات، بۆیە پێویستە هەمووان بە بەرنامەیەکی ڕوون و
مەرجە نیشتمانییەکانەوە لەپێناو چارەسەرکردنی ئەم کێشانە ببنە بەشێک لەم
هەڵوێستانە.
سەردەمی شەڕی چەکداری و ڕشتنی خوێن دەبێت بەسەرچووبێت، بەڵام
سەردەمێکی سەخت و چارەنووسسازی سیاسەتکردن لەبەردەمماندایە، دەبێت بە وردی
چاودێریی گۆڕانکارییە نێودەوڵەتی و جیهانیەکان بکەین؛ لە ئەمریکاوە تا پرۆسەی
ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان. ئەمانە هەموویان پێویستیان بە خوێندنەوەی ورد
و هەڵوێستی جددی هەیە.
بۆ پشتگیری کردن لە هەڵوێستی بەرپرسانە و نیشتمانیانە، پلە و پۆست
مەرج نین؛ ئەوەی گرنگە عەقڵو لۆژیک بە دڵسۆزییەوە بڕیار بدەنو بە پێوەری
بەرژەوەندیی نیشتمان، هەڵوێستەکان هەڵبسەنگێنن، نەک بە پێوەری بەرژەوەندیی
تاکەکەسی و تەنانەت حزبیش.
هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ تاڵەبانی لە
ئێستادا هەنگاوی گرنگن بەرەو ڕزگارکردنی کوردستان لە پشێویی حوکمڕانی و پرۆسەی
داگیرکاری کۆمپانیا چاوچنۆکەکان؛ بە مەرجێک هەموو دڵسۆزان لە دەوری ئەم هەڵوێستە
کۆببنەوە، لەم چوارچێوەیەدا کشانەوە لە حکومەت بژاردەیەکی دروست و بەرپرسانەیە بۆ
وەڵامدانەوەی پێویتسەکانی ئەم قۆناغە هەستیارە کە زیاتر لە هەر کات پێویستمان بە
هەڵوێستی بوێرانە، بڕیاری ژیرانە و کارکردن بۆ بەرژەوەندیی گشتیی خەڵک هەیە.
هیوادارم ئەم سیاسەتە بەردەوام بێت و وڵاتەکەمان براوەی یەکەم بێت.
کوردستان پێویستی بە بەشداری ڕاستەقینە و هەڵوێستی هەمووان هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 -
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
کوردستان 05:55 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
عیراق 03:52 PM - 2026-11-22 -
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22


.webp)

دابەزێنە

