کارتە سوتاوەکانی پارتی و واقعی هێزی یەکێتی...
بیروڕا 09:26 PM - 2026-11-05
ئایا پارتی توانای تێگەشتنی
لە یەکێتی و سەرکردەکانی هەیە؟
چەند تێبینییەکی سەرەتایی دەربارەی کاراکردنەوەی (
پەرلەمانی کوردستان) و گۆڕانکاریە گەورەکان و یارییە بچوکەکانی پارتی...
یەکەم: بۆیە لەناو دووکەوانەدا پەرلەمانی کوردستانم
نوسیوە، ئێستا ئەم پەرلەمانە و پێکهاتەکەی تەعبیر لە کوردستان ناکەن. بە کورتی
ئەمە پەرلەمانێکە پارتی لەپێناو پیشاندانی قەناعەتە پەڕگیرەکانی خۆیدا
کۆیکردونەتەوە! پەرلەمانێک هەرکات دژی خواستی پارتی جوڵایەوە وەک دووکان دەڕابەکەی
دادەخات و هەرکاتیش لەگەڵ خواستی( باڵێکی ناوپارتیدا) یەکی گرتەوە، کارای دەکات!
بەڵام کارای بێ کاریگەر!
دووەم: هەموو دەزگایەک لەدیدی پارتیدا تا ئەو ڕادەی
خزمەت بەبەرژەوەندی خۆی بکات ( نیشتمانیە!) نیشتیمانی بوون کاڵایەکە بەباڵای
بەرژەوەندی تایبەتی پارتی دەدورێت، بەپێی سیاسەتی ڕۆژ!
سێیەم: دوانەی ( نیشتمانپەروەری-
خیانەت) لاستیکێکە نزیک 80 ساڵە پارتی بەپێی بەرژەوەندی تایبەتی خۆی ڕایدەکێشێت...
لەم گەشتەدا هێنانی دەبابەش بۆسەر پەرلەمانی کوردستان نیشتمانپەروەرییە!
چوارەم: ڕایەڵەکانی
دروستکردنی بڕیار لەناوپارتیدا، پارچە پارچە بوون، پارتی توانای تێگەشتن و
خوێندنەوەی واقعیانەی واقعی کوردستان و ناوچەکە و جیهانیشی بەدروستی نەماوە! پارتی
تێناگات هەرێمی کوردستان دوای ڕیفراندۆم لەڕوی سیاسی و دیبلۆماسییەوە گەشتۆتە
کوێ؟؟ تێناگات دۆخی پارتی لەدوای ڕیفراندۆم لەڕوی سیاسی و ئابورییەوە لە چی
ئاستێکدایە؟ تێناگات کارتەکانی دەستی سوتاون! تێناگات لەکەیسی پارێزگاری کەرکوک،
سەرۆککۆمار، دانانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، چی بەسەر هەوڵەکانیدا هات و چی
ئەنجامێکی لە سیاسەتی پەڕگیرانە وەرگرت..
پێنجەم: ئەرێ عاقڵێک نیە
بڕیاربەدەستانی پارتی حاڵی بکات، جەنابی کاک بافڵ دبلۆماسیەتێکی واقعی لەسەر
بنەمای هێزی واقعی یەکێتی دەکات؟ کەسێک نیە ڕوونیکاتەوە، بافڵ تاڵەبانی
دبلۆماسیەتی ڕوون و ڕاشکاوە، توند و جەختکەرەوەیە، بەئاشکرا دەڵێ و بە ئاشکرا
هەڵدەبژێرێت، دەزانێت تۆڕ دەخاتە کوێوە و چۆن ماسی ڕاوبکات!!
شەشەم: ئەگەر پارتی لە دبلۆماسیەت
و هەوڵی بەردەوامی بافڵ تاڵەبانی لەلایەک و سیاسەتی نەرم و هاوسەنگی قوباد
تاڵەبانی بگەشتایە، دەیزانی سەردەمی فەرزکردنی هاوکێشەی سیاسی و ئەمنی بەزۆرەملێ و
کەڵەگایی کۆتایی هاتووە!!
حەوتەم: گریمان یەکێتی
دەستخۆشیتان لێدەکات، سەرچۆپی کاراکردنەوەی پارلەمانیش دەگرێت، بەڕاشکاویش فەرمووی
دروستکردنی حکومەتتان لێبکات. هێشتاش دەبێت بپرسن، ئایا واقعی کوردستان، هاوکێشە
هەرێمیەکان،تیەکێتی نوێ، سیاسەت لە عێراق، بەرگەی ئەوە دەگرێت بەبێ یەکێتی و سەنگی
مێژوویی و جوگرافی یەکێتی حکومەتێک دروستبکرێت؟؟
هەشتەم: خزمینە! بافڵ
تاڵەبانی جیاوازە، مەکۆیەکی جوڵاوی بەهێزە، ناتوانن هاوکێشەی تاکلایەنەی بەسەردا
فەرز بکەن. ناتوانن بەهەوڵی دووفاقانە لەبەرامبەر ڕاشکاوییەکەیدا کارێکی گەورە
بکەن، دەستکەوت و ئەنجام بگرن. هەر لەسەرەتاوە پێی وتوون، بائاشکراو بەڕوونی،
سەردەمی فەرزکردنی ئیرادە کۆتایی هات یان هاوبەشی ڕاستەقینە یان هیچ. جارێکی دی
یەکێتی نابێتە بەشداری پێکراو، یەکێتی خۆی لەبەرامبەر خەڵک و دەنگدەریدا شەرمەزار
ناکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: نەینەوا نەهامەتییەكانی تیرۆری بەسەربەرزی تێپەڕاندو بە شكۆوە هەستایەوە
08:43 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
03:52 PM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
10:16 AM - 2026-11-22
زۆرترین خوێنراو
-
عەبودی: زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و 781 ملیۆن دۆلار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عیراق 07:48 PM - 2026-11-22 -
لە قەڵاچوالان مەراسیمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب بەڕێوەچوو
کوردستان 05:55 PM - 2026-11-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
عیراق 03:52 PM - 2026-11-22 -
عیراق مووچە بۆ توشبوانی شەکرە دەبڕێتەوە
عیراق 02:32 PM - 2026-11-22 -
بۆ دابەشکردنی نەوت سلێمانی دەکرێت بە 10 مەڵبەندەوە
کوردستان 11:51 AM - 2026-11-22 -
لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد كرا
کوردستان 11:34 AM - 2026-11-22 -
عەبوودی: پاراستنی هێڵەکانی بۆری نەوت لەئەستۆی حکومەتدایە
عیراق 11:14 AM - 2026-11-22 -
پشكی هەرێم لە بودجەی 2027 دیاری كراو بەغداد مەرجی هەیە
کوردستان 10:16 AM - 2026-11-22




دابەزێنە

