riklam

هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ؟

بیروڕا 06:24 PM - 2026-11-04
ئارێز عەبدوڵڵا

ئارێز عەبدوڵڵا

هەنگاوی ئەمڕۆی پارتی بە پێچەوانەی خواستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دژەباو و مايەی دڵنيايی و ئاسايی کردنەوەی بارودۆخەکە نەبوو.

لە کەس شاراوە نييە، کە هەرچەندە ژمارەی کورسيیەکان گرنگيش بن ، بابەتە چارەنووسسازەکان بە ژمارە يەکلايی ناکرێنەوە.

ئەوەی بابەتی کارا کردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت يەکلايی دەکاتەوە سازان و رێککەوتنی نيشتيمانييە، نەک زۆرينە و کەمينەی پەرلەمانی.

دوو زۆنی و دوو هەژموونی و دوو ئاراستەی سياسی جياواز ڕاستی تاڵن، لەبەر چاونەگرتنی خۆگێل کردنێکە وڵات بەرەو چارەنووسێکی خراپتر دەبات.

ئەمڕۆ، بە هەر شێوەيەک پارتی توانی پەنجاو دوو پەرلەمانتار کۆ بکاتەوە و دەستەی سەرۆکايەتی پەرلەمان هەڵبژێرێت، ئەوە نە سەرکەوتنە و نە گۆڵ لە يەکێتی کردنە، بەڵکو سەرکەوتن ئەوە بوو، لە جياتی پەنجا و دوو، سەد پەرلەمانتار ئامادە بوونایە، بەڵام بەم شێوەيە بارودۆخەکە پتر شێوا و تروسکايی هيوای چارەسەری بنەڕەتی، مخابن کز تر کرا.

ئەوانەی پێيان وايە بە چوونی چەند پەرلەمانتارێکی لايەنە سياسيەکان جگە لە پارتی و هاوپەيمانەکانی بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان گۆڵ لە هاوپەيمانی يەکێتی و نەوەی نوێ کراوە بە هەڵەدا چوونە، چونکە هەنگاوەکە لەبەرژەوەنديی گشتی نەبوو، ئەمە لە لايەك، لە لايەکی ديکەش پێدەچێت لە بيريان چوو بێت، کە ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی يەکێتيە و ئەگەر بيەوێت تەقلە بە فيل لێدەدات.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket