تەنوری كەركوك ناوبانگ دەردەكات
گەلەری 02:25 PM - 2022-06-11
تاریق قادر هاوڵاتیەكی كوردی شاری كەركوكە، ماوەی 25 ساڵە سەرقاڵی دروستكردنی تەنورە لەشاری كەركوك، لەشوێنی كارەكەی لەگەڕەكی ییریادی كەركوك بسای لەوەكرد كە بژێوی خۆی و خێزانەكەی لەسەر دروستكردنی تەنورە.
ئەوەشی خستەڕوو كە لەكەركوك لەگەڵ ژمارەیەك وەستای تر كاری دروستكردنی تەنور دەكەن، دەشڵێت: تەنوری كەركوك تایبەتمەندی خۆی هەیەو لەباشترین جۆرەكانی تەنورە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كورستانیش.
وتیشی: تایبەتمەندی تەنوری كەركوك لەوەوە سەرچاوەی گرتوە كە بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ دەمێنێتەوە، تایبەتمەندیەكی تری تەنوری كەركوك لەوەدایە كە تام و چێژی نانەكەی خۆشترە، چونكە ئەو خۆڵەی بەكاری دەهێنین لەناوچە نەوتاوییەكان دەهێنرێت.
باسی لەوەشكرد: تەنوری كەركوك بەتەنها بۆ كەركوك دروست ناكرێت، بەڵكو تەنوری كەركوك بۆ شارەكانی تریش لەكوردستان و عیراق رەوانە دەكرێت، جگە لەتەنور مەقاڵی قوڕیش بۆ برژاندنی ماسی و گۆشت و كەباب دروست دەكەین و ئەوانیش پڕ فرۆشن لەكەركوك، چونكە كوالتییان بەرزە.
PUKmedia محەمەد ئەحمەد - كەركوك
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23



دابەزێنە

