ڕفعەت عەبدوڵڵا: بەشکۆوە یادی جوامێرانی کەم ژیان و کەڵ ژیان دەکەینەوە
کوردستان 11:35 AM - 2026-11-21
PUKMEDIA
ڕفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە
یادی رۆژی شەهیدی یەکێتی، ڕفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایدەگەیەنێت: ڕۆژی شەهیدی یەکێتی، تەنها یادێکی حزبی
نیە، بەڵکو بۆنەیەکی میللیە، دووپاتیشی دەکاتەوە: هەمیشە بەشکۆو شانازییەوە یادی ئەو
جوامێرانە دەکەینەوە کەبە«كەم ژیان و كەڵ ژیان»یان بوونە سەرمەشقی شەهیدبوون و
کوردستانی داگیرکراویان گۆڕی بەکوردستانی ئازادو ئاواکراو.
دەقی پەیامەکەی ڕفعەت عەبدوڵڵا:
ڕۆژی شەهیدی یەکێتی، تەنها یادێکی حزبی نیە، بەڵکو بۆنەیەکی
میللیە و دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و دامەزراوە شەرعیەکانی، بەرهەمی خوێنی شەهیدان و
خەباتی پێشمەرگەکانی یەکێتی و سەرکردەکانیەتی کەوەک پێشمەرگە خوێنیان خەڵاتی
کوردستان کرد، هەربۆیە حزبی شەهیدان بوەتە شوناسی یەکێتی.
هەمیشە بەشکۆو شانازییەوە یادی ئەو جوامێرانە دەکەینەوە
کەبە«كەم ژیان و كەڵ ژیان»یان بوونە سەرمەشقی شەهیدبوون و کوردستانی داگیرکراویان
گۆڕی بەکوردستانی ئازادو ئاواکراو.
لەفەرهەنگی یەکێتی و ئەو مەزنە مرۆڤانەی بوونە سەردەقشكێنانی
شەهادەت، بەشا دروشمی «كەم ژیان و كەڵ ژیان» جارێکی تر ژیان بەسەربەرزی بەرجەستە دەبێتەوە.
هەموو ڕۆژێک بەڵێن و وەفا دووپات دەکەینەوە، بۆ ڕێبازی شەھیدان
و (ی.ن.ک) و كوردایەتی.
ڕفعەت عەبدوڵڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

