قوباد تاڵەبانی: لەسەر رێبازی شەهیدان خاکی کوردستان دەپارێزین

کوردستان 11:16 AM - 2026-11-21
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، لە یادی شەهیدانی یەکێتی لە پەیامێکیدا دووپاتی دەکاتەوە، رێبازی شەهیدان رێبازی ئەبەدی و هەمیشەیی ئێمەیە کە لە یەک رستەدا بریتییە لە پاراستنی خاکی کوردستان، دەشڵێت: ئەرکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە وەک حیزبی شەهیدان زۆر زیاتر لە جاران خزمەتی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بکات.

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

ئەمڕۆ رۆژی نوێکردنەوەی بەڵێن و پەیمانە لەگەڵ شەهیدە سەربەرزەکانمان و رێبازە پیرۆزەکەیان. رێبازی شەهیدان رێبازی ئەبەدی و هەمیشەیی ئێمەیە کە لە یەک رستەدا بریتییە لە پاراستنی خاکی کوردستان و بەرگرییکردنە لە ماف و کەرامەت و ئازادیی خەڵک و خۆتەرخانکردنی راستگۆیانە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی کوردستان.

هەروەها ئەمڕۆ رۆژی رێزگرتنە لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان. ئەرکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە وەک حیزبی شەهیدان زۆر زیاتر لە جاران خزمەتیان بکات. ئەگەر پێشتر لێرە و لەوێ خەمساردی و کەموکوڕییەک هەبووبێت، رێگە بە دووبارەبوونەوەی نەدات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە