پەیامی سەرۆک بافڵ لە رۆژی شەهیدانی یەکێتی_دا

کوردستان 10:08 AM - 2026-11-21
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆک بافڵ شەهیدانی یەكێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهۆى یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتی پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

دەقى پەیامەکە:

ئەمڕۆ بە شانازی و سەربەرزییەکی زۆرەوە یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە و لەبەردەم کێلی بەرزی نەمریاندا، وەفاداری و پابەندبوونمان بە رێبازەکەیانەوە دووپات دەکەینەوە.

بستێک لە خاکی کوردستان و هیچ شاخ و دەشتێک نییە رۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت. یەکێتی هێزێکە کە لە سەختترین رۆژگارەکاندا لە ناو کوردستاندا مەشخەڵی خەباتی بە هەڵکراوی هێشتەوە و لە سەنگەری بەرگری و فیداکاریدا مایەوە.

لەبەردەم گەورەیی شەهیدانمان و کەسوکارە سەربەرزەکانیاندا بەڵێن دەدەین، چۆن دوێنێ بە خوێن بەرگریمان کرد، ئەمڕۆش بە خەبات بۆ دادپەروەری، ژیانێکی شایستە و بنیادنانی داهاتوویەکی گەشتر خزمەتی گەلەکەمان دەکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە