جێگری پارێزی سلێمانی: سبەی نەوت دەگاتە قەزای پێنجوێن

کوردستان 10:09 PM - 2026-11-20
شاهۆ عوسمان PUKMEDIA

شاهۆ عوسمان

شاهۆ عوسمان رایگەیاند:سبەی نەوت دەگاتە قەزای پێنجوێن و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی  ڕایگەیاند: کارمان کردووە تا بەشە نەوتی سپی ماڵان دابەشبکرێت بەتایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکان.

وتیشی: هەموو ڕێکارە ئیداریەکان گیراونەتەبەر  ئەم  شەو لایەنە  پەیوەندیدارەکانی  سلێمانیمان  ڕاسپاردوە تا هاوکاربن لە سبەینێوە دەست بکرێت بە دابەش کردنی نەوت.

 جێگری پارێزگار ئەوەشی وت: قائیمقامی پێنجوێنیش ئاگادارکراوەتەوە سبەی سەرپەرشتی پڕۆسەکە بکات تا بە ئاسانترین شێوە ئەو بڕە نەوتەی دابین کراوە بۆ هاووڵاتیان بگاتە ماڵەکانیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە