زیاد جەبار: درێژە بە رێبازی سەرۆک مام جەلال و شەهیدان دەدەین

کوردستان 07:19 PM - 2026-11-20
زیاد جەبار PUKMEDIA

زیاد جەبار

لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا سەرپەرشتیاری بۆردی شەهیدان پەیامێک بڵاودەکاتەوەو تێیدا رایدەگەیەنێت:  لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا سەرۆک بافڵ و هەموو یەکێتییەکان بەهەمان گڕوتینی سەرەتای خەبات، درێژە بە ڕێبازی سەرۆک (مام جەلال) و شەهیدە نەمرەکان دەدەن،.

دەقی پەیامەکە..

قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێن و خەباتی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە 

بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی شەهیدی یەکێتیی، نوێکردنەوەی پەیمان و وەفادارییە لەگەڵ خوێنی شەهیدەکانمان، شەهیدان... (خاڵە شەهاب و جەعفەر و ئەنوەر) بەدروشمی (کەم ژیان و کەڵ ژیان) چوونە بەر پەتی سێدارە و نەبەردی و سەر بەرزیان کردە میراتی مێژووی یەکێتیی، ئەم مێژووە قەوارەی هەرێمی کوردستانی وەکو بەرهەمی خوێن و خەباتی شەهیدانی (ی.ن ک) دامەزراند. 

 لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا سەرۆک بافڵ و هەموو یەکێتییەکان بەهەمان گڕوتینی سەرەتای خەبات، درێژە بە ڕێبازی سەرۆک (مام جەلال) و شەهیدە نەمرەکان دەدەن، جەخت دەکەینەوە، خزمەتکردنی خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان ئەرکێکی ئەخلاقییە و دوور لە موزایەدەی سیاسی، پێویستی بەکاری جددی هەیە. 

ئەم مێژووە پڕ لە قوربانییە، گەورەترین بەرپرسیارێتی خستۆتە سەر شانی (ی.ن ک)،... بەڵێن بە شەهیدان و  کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەدەین، وەکو چۆن لە ڕابردوودا بێ ترس خەباتمان دژ بە ڕژێمی بەعس دەستپێکرد، لەم قۆناغەی ئەمڕۆی خەباتی حوکمڕانیشدا، بە جۆرێکی جیاوازتر، دژ بە هەر هێزێک وەستاوین، کە یاری بە قوتو ژیان و داهاتووی ئەم میللەتەوە دەکات.

لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت دەکەینەوە، هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی خوێنی ٢٧ هەزار شەهیدی یەکێتییە، ڕێگا بەهیچ پاساوێک نادەین هەرێمەکەمان بخاتە مەترسییەوە، ئەم سیاسەتەی ئێستای حکومەت شکستیخواردووە، پێداگری لە سەر ئەم تاکڕەوییە هەرێم بەرە و لەناوبردنی خێرا دەبات، هێنانی مۆدێلێکی تری ئیداری، دەبێتە ڕزگارکەری قەوارەی ئەم هەرێمە کە بەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە مێژووی خەبات و شکۆی نەتەوەیی ئێمە. 

زیاد جەبار/ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری بۆردی شەهیدان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە