عەلی زەیدی: ئەم قۆناغە گیانی لەخۆگرتنە نەک پەراوێزخستن
عیراق 03:38 PM - 2026-11-20
ئاژانسەکان
عەلی زەیدی
سەرۆک وەزیرانی عیراق لەپەیامێکیدا رایگەیاند: ئەم قۆناغە گیانی لەخۆگرتنە
نەک پەراوێزخستن، هەمووان لەژێر یەک ئاڵا، یەک سەرکردایەتی و یەک یاسادا تێکەڵ بە
هێزە چەکدارەکان دەبن.
پاش ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ 21-11-2026 لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزە
ئەمنییەکانی عێراق بەسەرکەوتوی چونە ناوچەی جورف نەسر عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی
عیراق پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: ئێستا ئێوە قۆناغێکی
گرنگ لە مێژووی عێراقدا دەنووسنەوە و دو ڕاسپاردەم بۆتان هەیە دانبەخۆداگر و دانا
بن، ئێمە لە شەڕدا
نین، هەموو ئەوانەی لەوێن برای ئێوەن؛ هیچ دوژمن و نەیارێک لە بەردەمتاندا نییە، ئەوان
ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەن و خوێنیان خوێنی ئێمەیە.
وتیشی: ئەم قۆناغە گیانی
لەخۆگرتنە نەک پەراوێزخستن، هەمووان لەژێر یەک ئاڵا، یەک سەرکردایەتی و یەک یاسادا
تێکەڵ بە هێزە چەکدارەکان دەبن و ئێمە بڕیارمان نەگۆڕە؛ هیچ چەکێک
لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە، تەنیا چەکی عێراق و بڕیاری عێراق هەیە و هیچ ئاڵایەک
لە سەروو ئاڵای عێراقەوە نییە.
زەیدی
ئەوەش دەڵێت: گەلەکەمان قسەی
خۆی کرد و بۆ پاراستنی سامانی وڵات و شکستپێهێنانی گەندەڵی و یاخیبوون لەگەڵ دەوڵەت
وەستا، بە ناوی ئێوەوە سوپاسی ئەم گەلە ئازایە دەکەین، سەلماندتان کاتێک عێراق
یەکدەگرێت هیچ شتێک ناتوانێت لە بەردەمیدا بوەستێت.
ئاماژەی
بەوەشكرد: لە جورف سەخرەوە
سەرەتای سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا دەستپێدەکات و ئەمە سەرەتای عێراقێکی یەکگرتوو،
بەهێز و دادپەروەرە کە دەستوور و یاسا حوکمی دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

