لوقمان وەردی: یەکێتی تائێستا زۆر دانی بە خۆیدا گرتووە
کوردستان 11:34 PM - 2026-11-19
PUKMEDIA
لوقمان وەردی
لوقمان وەردی رایدەگەیەنێت، یەکێتی سەرباری
تێبینی لەسەر حوکمڕانی بەڵام دانی بەخۆیدا گرت، رەخنەش لە کارەکانی حوکمڕانی
دەگرێت و دەڵێت: پێویستە ئەم حوکمڕانییە چەوتە راست بکرێتەوە و حکومەتێکی خزمەتگوزارمان
هەبێت کە دەسەڵاتەکانی شۆڕ بکاتەوە.
لوقمان وەردی ، ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حکومەتێکداین، کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو
ناوچەکان بکات، دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی دابەش بکرێت و شۆڕ بکرێتەوە.
وتیشی: ئێمە لەگەڵ راستکردنەوەی حوکمڕانین لە
رەگ و ریشەوە، بەشێوەیەک ئەم رێڕەوە چەوتە راستبکرێتەوە، بۆیە پێویستە ئەوان پێش
هەموو کەسێک بە مامەڵەی خۆیاندا بچنەوە، بۆ ئەوەی پێکەوە ئۆباڵی لێکەوتەکانی هەرێم
هەڵبگرن.
لە
بارەی هەڵوێستی یەکێتی لەباری حوکمڕانی و ساڵانی رابردووی حکومەتەوە، لوقمان وەردی
، رایگەیاند:یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا، زۆر دانی بەخۆیدا
گرتووە، لەگەڵ ئەوەی تێبینی و سەرنجی زۆری هەبووە،چونکە نادادپەروەری زۆر هەبووە و
ناوچەکان بە یەکسانی خزمەت نەکراون، یەکێتی هەر دانی بەخۆیدا گرت تا گەیشتین بە رووداوەکەی 4ی ئەم مانگە کە
روویدا، کە تێکدانی یەکڕیزی ماڵی کورد بوو.
لە کۆتایشدا، لوقمان وەردی ، لەسەر
رووداوەکەی 4ی11، دووپاتی کردەوە، ئەم رووداوە، خزمەت بە هاووڵاتیانی هەرێم و
ئەزمونەکەی ناکات، بۆیە دەبێت کردار و گوفتاریان راست بکەنەوە، دەبێت ئەم رێرەوە
چەوتە راست بکرێتەوە، چونکە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وادەخوازێت کە ئێمە یەکگرتوو
بین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

