سبەىنێ ئاڵوگۆڕى یەکە سەربازییەکان لە جورف لسەخر دەستپێدەکات
عیراق 10:19 PM - 2026-11-19
میدیاکان
ناحیەی جورف لسەخر
بۆ جێبەجێکردنى ڕاسپاردەکانى عەلى زەیدى، فەرماندەى گشتیی هێزە
چەکدارەکان، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى حەشدى شەعبى سبەینێ دەست دەکات بە پڕۆسەى
ئاڵوگۆڕپێکردنى یەکە سەربازییەکان لە جورف لسەخر، بە گوێرەى ڕێکارە سەربازییە
پەیڕەوکراوەکان.
بڕیارە، سەعات شەشی بەیانی رۆژی 20ی11ی2026، ئاڵوگۆڕی هێزەکان
دەستپێبکات، کە ژمارەیەک لیوا و یەکەى سوپا و حەشدى شەعبى و پۆلیسى وزە لە
خۆدەگرێت، کە هێزە هاوبەشەکەی عیراق، لەو ناوچانە جێگیر دەکرێن کە بۆیان دیاریکراوە.
لە لایەکى دیکەشەوە، ئاژانسى ڕۆیتەرز لە زارى بەرپرسانى ئەمنیى
عیراقییەوە بڵاویکردووەتەوە، کەتیبەکانى حیزبوڵا ڕازى بوون بە چۆڵکردنى
بارەگاکانیان لە جورفولسەخر و گواستنەوەیان بۆ ناوچەى دیکەى ئۆپراسیۆن.
هاوکات، ئەبو تاڵیب سەعیدی، وتەبێژی حزبوڵا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوان خاوەنی ئەو خاكەن و قوربانییان بۆ داوە.
جەختیشیكردەوە، سەردەمی خۆشاردنەوە كۆتایی هاتووە و هیچ لایەنێك لە ئێستا و داهاتوودا ناتوانێت ملیان پێ كەچ بكات یان شەرعییەتیان لێ بسەنێتەوە.
سوعەیدی هۆشداریشی لە هەر هەوڵێك بۆ چەكداماڵینیان و وتی، نەیارەكانیان دواجار بەرەو دوبەی، لەندەن و پاریس كۆچ دەكەن، بەڵام ئەوان هەر لەو خاكەدا دەمێننەوە و چۆڵی ناكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

