وێنەیەکی مێژوویی هەڵەبجە و پۆرتسمۆس پێکەوە دەبەستێتەوە

کوردستان 09:21 PM - 2026-11-19
 عادیلە خانم لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری بەریتانیی ئەرشیف

عادیلە خانم لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری بەریتانیی

لە میانی سەردانەکەیدا بۆ شاری پۆرتسمۆسی بەریتانیا، نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە وەک هێمایەک بۆ قووڵیی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەڵەبجە و بەریتانیا، وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی پێشکەش بە پارێزگاری ئەو شارە کرد.

ئەو وێنەیەی کە پێشکەش بە  پارێزگاری پۆرتسمۆس کراوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر و تێیدا کەسایەتیی ناوداری کورد (عادیلە خانم) لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرە بەریتانییەکان دەردەکەوێت.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی تایبەت بە زەمینەسازی و پەسەندکردنی بڕیاری بەدەستەخوشکبوونی هەردوو شاری هەڵەبجە و پۆرتسمۆس هات.

 ئامانج لە پێشکەشکردنی ئەم وێنەیە، وەبیرهێنانەوەی پەیوەندییە دێرین و مێژووییەکانی نێوان هەڵەبجە و بەریتانییەکان بوو، تا بکرێتە هەوێن و هێمای دۆستایەتی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی، ئەکادیمی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوو شارەکە لە داهاتوودا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە