سەرۆککۆمار مەرسومی بۆ دەستنیشانکردنی پارێزگاری کەرکوک دەرکرد
عیراق 09:07 PM - 2026-11-19
سەرۆکایەتی کۆمار
پێشوازیی سەرۆککۆماری عیراق لە قەحتان پارێزگاری کەرکووک
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی
2026 لە بەغداد، پێشوازیی لە قەحتان وەهبی وەنداوی کرد و مەرسوومی دەستنیشانکردنی
وەک پارێزگاری کەرکووک ڕادەستی کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ پارێزگار خواست
لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی، و جەختی کردەوە لە پێویستیی گرنگیدان بە دۆخی خزمەتگوزاریی پارێزگای کەرکووک، پەرەپێدانی کاری فەرمانگە خۆجێییەکان
و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانە کردەوە کە پێشکەش بە هاووڵاتییان
دەکرێن، سەرەڕای بەدواداچوون بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاری و وەبەرهێنانەکان و هەوڵدان بۆ
دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتووانی پارێزگاکە و بەدیهێنانی خواستەکانیان.
هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی بە گرنگیی کارکردن بە گیانی بەرپرسیارێتی و
هاوکاری لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکووکدا کرد، لەگەڵ چەسپاندنی لێکتێگەیشتن
و پێکەوەژیان لە نێوان دانیشتووانیدا، بە شێوەیەک کە سەقامگیریی پارێزگاکە
بپارێزێت و مافی سەرجەم پێکهاتەکانی دەستەبەر بکات.
لای خۆیەوە، وەنداوی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێز سەرۆک کۆمار
دەربڕی و سووربوونی خۆی دووپات کردەوە لەسەر خستنەگەڕی هەوڵە پێویستەکان بۆ
بووژاندنەوەی دۆخی پارێزگاکە و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان
بۆ دانیشتووانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

