قائیمقامیەتی سلێمانی دەنگۆی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕەتدەکاتەوە

کوردستان 08:56 PM - 2026-11-19
قائیمقامیەتی سلێمانی PUKMEDIA

قائیمقامیەتی سلێمانی

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان بە شێوەیەکی رەسمی دیارینەکراوە و سەرجەم ئەو نرخ و زانیارییانەی لە هەندێک میدیا و پەیجەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و بێ بنەمان.
قائیمقامیەتی سلێمانی هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە بۆ دیاریکردنی نرخەکە، کۆبوونەوەی رەسمی لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا ئەنجام دەدرێت و تێیدا دۆخی دارایی هاووڵاتییان ڕەچاو دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کاتێک نرخەکە بە رەسمی دیاریکرا، لەلایەن قائیمقامیەتەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە