سەرۆکی روسیا: دوای هێرشەکانی پردی کریمیا هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئۆکراین ناکەین

جیهان 07:22 PM - 2026-11-19
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا میدیاکان

ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا

ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا رایدەگەیەنێت: دوای هێرشەکانی ئۆکراین بۆسەر پردی کریمیا هیچ دانوستانێک لەگەڵ کیێڤدا ناکەن، دووپاتیشی دەکاتەوە کە فشارخستنەسەر روسیا، هەوڵێکی بێ ئامانج و بێ ئاکامە.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لە پەراوێزی لوتکەی سێقۆڵییەکەی نێوان روسیا و چین و ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد: وڵاتەکەی خوازیاری کۆتاییهێنانە بە ململانێکان لەگەڵ ئۆکراین، بەڵام ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ کیێڤ لەدوای هێرشەکانیان بۆ سەر پردی کریمیا بە دوور دەزانێت و مافی خۆشیانە ئاسایشی وڵاتەکەی خۆیان بپارێزن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆکراین مافی پاراستنی ئاسایشی خۆی هەیە هەروەک چۆن روسیا ئەو مافەی هەیە، بەڵام هەوڵدان بۆ فشارخستنەسەر روسیا، هەوڵێکی بێ ئامانج و بێ ئاکامە.

هاوکات، خواستی خۆشی بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆی نێوان مۆسکۆ، واشنتۆن و پەکین دەربڕی و وتی: خوازیارم کۆبوونەوە سێقۆڵییەکان بەردەوام بن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە