یەکەمین کۆبوونەوەى سێ قۆڵیی سەرۆکى ئەمریکا و چین و ڕووسیا بەڕێوەچوو

جیهان 03:07 PM - 2026-11-19
وێنەیکى سێ سەرۆکەکە ina

وێنەیکى سێ سەرۆکەکە

چین ئەمریكا رووسیا

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، سەرۆکى ئەمریکا، چین و ڕووسیا لە پەراوێزی لووتکەی (APEC) لە  شاری شینژنی چین کۆبوونەوە، کەمکردنەوەی چەکی ئەتۆمی، دۆسیەی تایوان، جەنگی ئۆکرانیا و سەقامگیریی وزە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو لووتکە سێقۆڵییە بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ى11ى2026، لە شاری شینژنی باشووری چین و لە پەراوێزی 33هەمین لووتکەی هاریکاریی ئابووریی ئاسیا-پاسفیک (APEC)، لە کۆشکی "کیلین ڤێلا" یەکەمین کۆبوونەوەی ڕووبەڕووی سێقۆڵی لە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، شی جینپینگ سەرۆکی چین و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا، بەڕێوەچوو.

پێش دەستپێکردنی ئەم کۆبوونەوە سێ قۆڵییە، دۆناڵد ترەمپ بەجیاجیا کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ هەریەک لە ڤلادیمیر پوتین و شی جینپینگ ئەنجامدابوو.

لووتکەی کۆڕبەندی (APEC) بۆ ساڵی 2026 لە شاری شینژن بەڕێوەدەچێت، کە یەکێکە لە دیارترین ناوەندە تەکنەلۆژی و ئابوورییەکانی چین و لەسەر هەردوو ئاستی ئابووری و جیۆسیاسی گرنگییەکی تایبەتی هەیە، گفتوگۆکان بە بەشداریی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و شی جینپینگ سەرۆکی چین شانبەشانی سەرکردە ئەندامەکانی دیکە کۆڕبەندەکە بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆڕبەندی (APEC) کە لە ساڵی 1989 دامەزراوە، 21 ئەندام لەخۆدەگرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە