كۆڕبەندی ئاشتی گەنجان لە سلێمانی ساز دەكرێت
کوردستان 02:00 PM - 2026-11-19
PUKMEDIA
سلێمانی
بە مەبەستی برەودان بە توانای گەنجان و خستنەڕووی تواناكانیان لە پرسی بنیاتنانی ئاشتی و دوورخستنەوەی كۆمەڵگە لە گرژی و توندوتیژی، بڕیارە رۆژی شەممە 21ی 11ی 2026، كۆڕبەندی ئاشتی گەنجان بۆ ساڵی 2026 بەڕێوەبچێت.
لەوبارەیەوە محەمەد لەتیف، بەڕێوەبەری رێكخراوی دیالۆگ رایگەیاند: رێكخەری ئەم كۆڕبەندە رێكخراوی دیالۆگ و كەلتور DCO لە چوارچێوەی پرۆژەی رێگەكانی ئاشتی P2P بەڕێوەدەچێت، ئەم كۆڕبەندە لەلایەن رێكخراوی PINەوە، بە هاوبەشی (لەگەڵ رێكخراوی تواناسازیی خانمان WEO دا بەڕێوەدەچێت و یەكێتیی ئەوروپاش پاڵپشتی دارایی دەكات.
وتیشی: ئامانجی سەرەكیی ئەم كۆڕبەندە، رەخساندنی دەرفەتێكی راستەوخۆیە بۆ دیالۆگ لەنێوان گەنجانی تەمەن 15 بۆ 29 ساڵ تا بتوانن راستەوخۆ بۆچوونی خۆیان لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەكاندا ئاڵوگۆڕ بكەن.
محەمەد لەتیف دەشڵێت: ئەم كۆڕبەندە لە چەندین بڕگە و تەوەر پێكدێت لەوانە نمایشكردنی كورتە فیلمێكی بەڵگەنامەیی و گێڕانەوەی چیرۆك لەلایەن كەسایەتییەكان، بەڕێوەچوونی پانێڵی گفتوگۆ و دروستكردنی كەشی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون لەنێوان ئامادەبوواندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

