سلێمانی دەبێتە پایتەختی وزە نوێبووەكان
کوردستان 12:40 PM - 2026-11-19
ناسیح عەلی خەیات
سلێمانی
لە سنوری پارێزگای سلێمانی دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەزیادبووندایە بە پێی كۆتا ئامار ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە گەیشتوەتە (5197) هاوبەش و بڕی بەرههمهێنانی كارەبایان (115.059) مێگاواتە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە رایگەیاند: بە پێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ هاوڵاتیان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و بە پێی كۆتا ئامار تا 16/11/2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزە_نوێبووەكان تۆماركراوە، گەیشتوەتە (5197) هاوبەش و بڕی بەرههمهێنانی كارەبایان (115.059) مێگاواتە.
ئەوەش هاتووە: لەكاتێكدا دوو مانگ لەمەوبەر كۆی ئەو هاوبەشانەی سستمی سۆلاریان داناوە (4840) هاوبەش بووە و كۆی بەرهەمهێنانی كارەباش (106.162) مێگاوات بووە.
هەر بەپێی كۆتا ئامار (4154) یان هاوبەشی ماڵانن و (852) هاوبەشی بازرگانی، (30) هاوبهشی پیشەسازی و (10) هاوبەشی حكومی سۆلاریان داناوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

