ئەمریکا و چین هاوڕان لەسەر کراوەیی گەرووی هورمز
جیهان 10:37 AM - 2026-11-19
ئاژانسەکان
دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگ
ترەمپ لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جینپینگ رایگەیاند: ئەمریکا و چین هاوڕان لەسەر کراوەیی گەرووی هورمز.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە پەراوێزی لووتکەی ئابووریی (APEC) لە شاری شێنجن، زنجیرەیەک لێدوانی بڵاوکردەوە و تێیدا تیشکی خستە سەر هاوڕایی واشنتۆن و پەکین لەسەر چەند دۆسیەیەکی هەستیاری نێودەوڵەتی و بازرگانی.
ترەمپ رایگەیاند: هەردوو وڵاتی ئەمریکا و چین بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە لە دڵنیابوونەوە لەوەی سەرچاوەکانی وزە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە خۆی و سەرۆکی چین کار دەکەن بۆ ئەوەی هەردووکیان هاوکار بن سەبارەت بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.
ترەمپ ستایشی شی جینپینگی کرد و بە "سەرکردەیەکی نایاب" وەسفی کرد، هەروەها ڕایگەیاند کە پەیوەندییە کەسییە بەهێزەکەی نێوانیان خزمەتی بە گەلانی هەردوو وڵات کردووە تا ئەو کاتەی ئەوان بەرپرسیار بن، هیچ کێشەیەکیان نابێت.
ترەمپ ئاماژەی بە ڕێککەوتنە بازرگانییەکەی مانگی ئەیلوولی نێوانیان کرد (ناسراو بە ڕێککەوتنی 30 بە 30 کە تێیدا هەردوولا باجی گومرگییان کەم کردەوە) و ڕایگەیاند کە داوا لە پەکین دەکات هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ هاوکاریکردنی جووتیارانی ئەمریکا و کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

